وانەی: ٥
مەبەستی خودا بۆ زەوی چییە؟
١. خودا بۆچی زەوی دروستکرد؟
خودا زەوی بەمرۆڤ بەخشی. ئەوە ماڵی ئێمەیە. لەبەر ئەمە، یەکەمین ژن و مێرد، ئادەم و حەوا، نە ئافرێندرابوون تاکو ئاسمان پڕ بکەنەوە (ئەیوب ٣٨:٤، ٧). بەڵکو خودا یەکەمین ژن و پیاوی لە بەھەشتی نایاب نیشتەجێ کرد کە ناوی لێنا، باخچەی عەدەن (پەیدابوون ٢:١٥-١٧). یەھوە ھەلومەرجی بە ئادەم و نەوەکانی داھاتووی بەخشی تاکو بێ کۆتایی چێژ لەژیانی سەر زەوی وەرگرن.—زەبوور ٣٧:٢٩؛ ١١٥:١٦ بخوێنەوە.
لەسەرەتادا تەنھا باخچەی عەدەن بەھەشت بوو. یەکەمین ژن و مێرد دەبوایە زەوی لە نەوەکانیان پڕ بکەن، ئینجا لە کۆتاییدا تەواوی زەویان خستابا ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوەو بەھەشیان لێ دروستکردبا (پەیدابوون ١:٢٨). زەوی ھەرگیز لەناو ناچێ. ئەو بۆ ھەمیشە ماڵی مرۆڤە.—زەبوور ١٠٤:٥ بخوێنەوە.
٢. بۆچی زەوی ئێستا بەھەشت نییە؟
ئادەم و حەوا لەخودا یاخی بوون، بۆیە یەھوە لە باخچەی عەدەن دەریکردن. بەھەشت لەدەست چوو، ئیتر ھیچ کەس نەیتوانی چاکی بکاتەوە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «خاکێک دراوەتە دەست بەدکارەوە» (ئەیوب ٩:٢٤).—پەیدابوون ٣:٢٣، ٢٤ بخوێنەوە.
ئایا یەھوە مەبەستییە بنەڕەتییەکەی خۆی بۆ مرۆڤ فەرامۆش کرد؟ نەخێر! ئەو ھەرەبەتوانایە. ئەو ھەرگیز شکست ناھێنێ (ئیشایا ٤٥:١٨). خودا مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە ئەو بارودۆخەی کەخۆی لەبنەڕەتدا مەبەستی بوو.—زەبوور ٣٧:١١، ٣٤ بخوێنەوە.
٣. بەھەشت چۆن چاک دەکرێتەوە؟
بەھەشت لەسەر زەوی چاک دەکرێتەوە کاتێ عیسا وەک پادشای ھەڵبژاردراوی خودا فەرمانڕەوایی دەکا. لەجەنگێکدا کە پێی دەوترێ ھەرمەگەدون، عیسا سەرپەرشتی فریشتەکانی خودا دەکا و ھەموو ئەوانەی دژی خودان لەناودەبا. ئینجا عیسا شەیتان بۆ ئاشکراکردن ٢٠:١-٣؛ ٢١:٣، ٤ بخوێنەوە.
ماوەی ١٠٠٠ ساڵ دەبەستێتەوە. گەلی خودا لەو کاولبوونەدا ڕزگار دەبن چونکە عیسا ڕێنماییان دەکاو دەیانپارێزێ. ئەوان چێژ لە ژیانی ھەمیشەیی سەر زەوی وەردەگرن.—٤. ئازارەکان کەی کۆتاییان پێدێ؟
خودا کەی لەسەر زەوی کۆتایی بە شەیتان دەھێنێ؟ عیسا نیشانەی دایەدەست بۆئەوەی بزانین کەی کۆتایی نزیک دەبێ. ئەوەی کە لەم سەردەمەدا ھەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی دەریدەخا کە ئێمە ئێستا لە کۆتای زەمانەدا دەژین.—مەتتا ٢٤:٣، ٧-١٤، ٢١، ٢٢ بخوێنەوە.
لەماوەی فەرمانڕەوایەتی ١٠٠٠ ساڵەی عیسا کە لە ئاسمان بۆ سەر زەوییە، ئەو کۆتایی بە ھەموو ئازارەکان دەھێنێ (ئیشایا ٩:٦، ٧؛ ١١:٩). لەپاڵ ئەوەی کە عیسا پادشایە، ئەو وەک کاھینی گەورە دەستبەکار دەبێ و گوناھی ئەو کەسانە ناھێڵێ کە خودایان خۆشدەوێ. کەواتە، خودا لە ڕێگای عیسای مەسیحەوە، کۆتایی بە نەخۆشی و پیربوون و مردن دەھێنێ.—ئیشایا ٢٥:٨؛ ٣٣:٢٤ بخوینەوە.
٥. کێ لەبەھەشتی داھاتوودا دەژی؟
ئەو خەڵکانەی گوێرایەڵی خودان لە بەھەشتدا دەژین (١ یۆحەننا ٢:١٧). عیسا بەدواکەوتووەکانی دەنێڕێ تاکو بەدوای کەسی دڵنەرمدا بگەڕێن و فێریان بکەن چی بکەن تاکو ڕەزامەندی خودا بەدەست بھێنن. لەم ڕۆژگارەدا یەھوە ملیۆنەھا کەس ئامادە دەکا بۆ ئەوەی لە بەھەشتی داھاتووی سەر زەوی بژین (سەفەنیا ٢:٣). لە ھۆڵی پادشایەتی شاھیدانی یەھوەدا فێردەبن ببنە ھاوسەر و دایک و باوکی باشتر. دایک و باوکان و منداڵان بەیەکەوە خوداپەرستی دەکەن و فێر دەبن چۆن سوود لە ھەواڵی خۆش وەربگرن.—میخا ٤:١-٤ بخوێنەوە.