وانەی ١٠
چۆن دەتوانیت لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە سوود وەربگریت؟
ئایا تا ئێستا بۆ کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە بانگێشت کراویت؟ ئەگەر بۆ یەکەم جار دەتەوێت بەشداری کۆبوونەوەکانیان بکەیت، لەوانەیە کەمێک نیگەران بیت و لە خۆت بپرسیت: لەم کۆبوونەوانەدا چی ڕوودەات؟ بۆچی کۆبوونەوەکان گرنگە و دەبێت بەشداربم؟ لەم وانەیەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن بەشداری کۆبوونەوەکان لە خودا نزیکترت دەکاتەوە.
١. گرنگترین هۆکار بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان چییە؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت گرنگترین هۆکار بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان: ستایشی یەهوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەیپەرستن. (زەبوورەکان ٢٦:١٢) بەم شێوەیە، شاهیدانی یەهوە لەگەڵ باوەڕدارانیان چێژ لە پەرستنی یەهوە وەردەگرن. هەموو هەفتەیەک لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەبنەوە بۆ دوعا کردن و سروود خوێندن بۆ خودا. هەروەها هەموو ساڵێک چەند جار بۆ ستایشی یەهوە بەشداری کۆبوونەوە گەورەکان دەکەن.
٢. لە کۆبوونەوەکانماندا چی فێر دەبیت؟
لە کۆبوونەوەکانی ئێمەدا، وشەی خودا فێر دەکرێت. ئایاتەکان شی دەکرێتەوە و لەسەر ماناکانیان باس دەکرێت. (نەحەمیا ٨:٨ بخوێنەوە.) بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانمان، دەربارەی یەهوە و سیفاتە تایبەتمەندییەکانی زیاتر فێردەبن. هەر چەند زیاتر دەربارەی قووڵایی خۆشەویستی خودا بەرامبەر بە خۆتان دەزانن، زیاتر لێی نزیک دەبنەوە. هەروەها فێری ئەوە دەبن کە چۆن خودا یارمەتیتان دەدات تاکو ژیانێکی کامەران و پڕ ماناتان هەبێت.—ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨.
٣. پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر لە کۆبوونەوەکاندا چ سوودێکی بۆ ئێوە هەیە؟
یەهوە پێمان دەڵێت کە «هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون.» (عیبرانییەکان ١٠:٢٤، ٢٥) لە کۆبوونەوەکانماندا ئەو کەسانە دەبینیت کە بەڕاستی یەکتریان خۆشدەوێت و دەیانەوێت خودا زیاتر بناسن. کاتێک گوێ لە بیروبۆچونیان کە لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆزە بگریت، هاندەدرێیت. (ڕۆما ١:١١، ١٢ بخوێنەوە.) هەروەها تۆ لەگەڵ کەسانێک ئاشنا دەبیت کە سەرەڕای کێشەکانیان بەختەوەری ڕاستەقینەیان هەیە، لەوانەیە ئەوان تەنیا یان خێزاندار بن. ئەمانە چەند هۆکارێکن کە یەهوە دەیەوێت ئێمە بە بەردەوامی بەشداری کۆبوونەوەکان بکەین!
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینیت کە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە چۆن بەڕێوە دەچێت و بۆچی شایەنی ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت، بەشداری بکەیت.
٤. کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە
لە سەدەی یەکەمی زایینی، مەسیحییەکان بە بەردەوامی بۆ پەرستنی یەهوە کۆدەبوونەوە. (ڕۆما ١٦:٣-٥) کۆلۆسی ٣:١٦ بیخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
مەسیحییەکانی سەدەی یەکەم چۆن یەهوەیان دەپەرست؟
ئەمڕۆ، شاهیدانی یەهوە بە بەردەوامی لە شوێنەکانی پەرستن کۆدەبنەوە. ئەم ڤیدیۆیە چۆنیەتی کۆبوونەوەکانیان نیشان دەدات. ڤیدیۆکە بکەوە. دواتر بە پێی وێنەی کۆبوونەوەکان لەم وانەیەدا، ڵێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
لەیەکچوونی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لە هۆڵی پادشایەتی ئێستا و ئەوەی لە کۆلۆسی ۳:١٦ دا هاتووە چین؟
-
لەم وێنە و ڤیدیۆیەی کە دەربارەی کۆبوونەوەکان بینیوتانە، چ شتێک بۆ ئێوە سەرنجڕاکێشترە؟
٢ کۆرنسۆس ٩:٧ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
بۆچی لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە پارە کۆناکرێتەوە و بەخۆڕاییە؟
بە یارمەتی مامۆستاکەت، چاو لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیە بکەن و دەربارەی قسە بکەن.
-
کام بەشی پرۆگرامەکە بۆ تۆ سەرنجڕاکێشترە یان بەسوودترە؟
ئایا دەزانی؟
لە ماڵپەڕی jw.org دەتوانن زانیاری دەربارەی ئەوەی کە لە چ کات و شوێنێک کۆبوونەوەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێت، بدۆزنەوە.
-
ا. بەرنامەکانی کۆبوونەوەکەمان بریتین لە وتارەکان و نمایشەکان و ڤیدیۆکان. لە سەرەتا و کۆتایی هەموو کۆبوونەوەیەکدا بە سروود و دوعا دەست پێ دەکرێت و کۆتایی پێ دێت
-
ب. لە هەندێک لە بەشەکانی بەرنامەکەدا، بەشداربووان دەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە پرسیار دەکرێت
-
پ. هەموو کەسێک، چ پیاوان، ژنان، پیر و گەنج یان منداڵان دەتوانن بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن
-
ت. بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئێمە شاهیدانی یەهوە بە خۆڕاییە. لە کاتی کۆبوونەوەکاندا هیچ پارەیەک کۆ ناکرێتەوە
٥. بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان، پێویستە هەوڵ بدرێت
بڕوانە بە نموونەی بنەماڵەی عیسا. ئەوان بۆ بەشداریکردن لە بۆنە ساڵانەکان، پێویست بوو لە ناوچە شاخاوییەکان نزیکەی ۱۰۰ کیلۆمەتر لە ناسیرەوە بۆ ئۆرشەلیم بە ڕێگادا بڕۆن. لۆقا ٢:٣٩-٤٢ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
پێتوایە بۆ خێزانەکەی عیسا ڕۆشتن بۆ ئۆرشەلیم ئاسان بوو؟
-
بۆچی پێویستە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان هەوڵ بدەن؟
-
پێتان وایە شایەنی ئەوەیە؟ بۆچی وا بیردەکەنەوە؟
بە پێی پەرتووکی پیرۆز بۆ پەرستنی خودا گرنگە بەشداری کۆبوونەوەکان بکەین. عیبرانییەکان ١٠:٢٤، ٢٥ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
بۆچی پێویستە بە بەردەوامی بەشداری کۆبوونەوەکان بکەین؟
هەندێک کەس دەڵێن: «پێویست ناکات بەشداری کۆبوونەوەیەک بکەم، دەتوانم لە ماڵەوە بە تەنها پەرتووکی پیرۆز بخوێنمەوە و خودا بپەرستم.»
-
کام ئایەت یان نموونەیەک لە پەرتووکی پیرۆز ویستی یەهوە لەم بابەتەدا نیشان دەدات؟
لە کۆتاییدا
بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان یارمەتیتان دەدات بۆ ئەوەی یەهوە زیاتر بناسن و دۆستایەتیتان لەگەڵ ئەو پتەوتر بکەن و لەگەڵ کەسانی تریش خودا بیپەرستن.
پێداچوونەوە
-
بۆچی یەهوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ کەسانی تر هانمان دەدات؟
-
لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە چی فێردەبیت؟
-
پێتوایە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان بۆ ئێوە سوودی تری هەیە؟
لێکۆلینەوەی زیاتر
لەوانەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان بە پەرۆش بیت. لەم ڤیدیۆیەدا دەبینیت کە چۆن پیاوێک بەسەر دڵەڕاوکێکەیدا زاڵ بوو و گرنگی بە کۆبوونەوەکان دەدا.
ئێمە هەرگیز ئەو بەخێرهاتنە گەرمە لە بیر ناکەین (١٦:٤)
لەم ڤیدیۆیەدا پیاوێک دەبینین کە لە کۆبوونەوەکان چێژ وەردەگرێت و بۆ ئەوەی بە بەردەوامی لە کۆبوونەوەکان بەشدار بیت، کات تەرخان دەکات.
ئەم بابەتە نیشانی دەدات کە هەندێک کەس چ هەستێکیان بەرامبەر بە کۆبوونەوەکان هەیە.
«بۆچی پێویستە بەشداری کۆبوونەوەکان لە هۆڵی پادشایەتی بکەم؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم بابەتەدا دەتوانن بزانن کە یەکێک لە ئەندامەکانی باندێکی توندوتیژ بە بەشداری کردنی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە، ڕێگای ژیانی خۆی گۆڕی.
«هەرگیز بەبێ چەک نەچوومە هیچ شوێنێک.» (تاوەری چاودێری، جولای ١، ٢٠١٤)