بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٤

خودا کێیە؟‏

خودا کێیە؟‏

خە‌ڵک زۆر جۆرە خودا دە‌پە‌رستن.‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کا کە تە‌نها یە‌ک خودای ڕاستە‌قینە هە‌یە.‏ ئە‌و بێهاوتایە،‏ هە‌رە‌بە‌توانایە و هە‌میشە‌ییە.‏ ئە‌و هە‌موو شتە‌کانی ناو ئاسمان و سە‌ر زە‌وی ئافراندووە،‏ هە‌روە‌ها ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە،‏ تە‌نها ئە‌و شایە‌نی ئە‌وە‌یە کە بیپە‌رستین.‏

یاسا لە ڕێگای موساوە هات «وشە‌کە بە‌دە‌می فریشتە‌کان وترا»‏

خودا زۆر نازناوی هە‌یە بە‌ڵام یە‌ک ناوی تایبە‌ت بە خۆی هە‌یە کە یە‌هوە‌یە.‏ خودا بە موسای فە‌رموو:‏ «ئاوا بە نە‌وە‌ی ئیسرائیل دە‌ڵێیت یە‌هوە خودای باوکانتان،‏ خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب منی بۆ ئێوە ناردووە.‏ ئە‌مە ناومە هە‌تاهە‌تایە و ئە‌مە‌ش دێتە‌وە یادتان نە‌وە دوای نە‌وە» (‏دە‌رچوون ٣:‏١٥‏)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏ ناوی یە‌هوە نزیکە‌ی ٧٠٠٠ جار لە پە‌رتووکی پیرۆز دا هاتووە.‏ هە‌روە‌ک زە‌بوورە‌کان ٨٣:‏١٨ دە‌ربارە‌ی خودا دە‌فە‌رمووێ:‏ «تۆ کە ناوت یە‌هوە‌یە،‏ لە‌سە‌ر هە‌موو زە‌وی تە‌نها تۆ هە‌رە‌بە‌رزترینی» (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏

لە دە‌سنووسێکی کۆنی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە دە‌ریای مردوو دۆزرایە‌وە ناوی خودای تێدابوو

هیج مرۆڤێک خودای نە‌بینیوە.‏ خودا بە موسای فە‌رموو:‏ «ناتوانیت ڕووم ببینیت،‏ چونکە کە‌س نییە بمبینێت و بژیێت» (‏دە‌رچوون ٣٣:‏٢٠‏)‏.‏ خودا لە ئاسمان دە‌ژی و بە چاوی مرۆڤ نە‌بینراوە.‏ هە‌ڵە‌یە لە‌بە‌ر بتێک،‏ وێنە‌یە‌ک یان هێمایە‌ک دا بپاڕێینە‌وە.‏ خودا لە ڕێگای موسای پێغە‌مبە‌رە‌وە ڕایسپاردووین:‏ «پە‌یکە‌ر بۆ خۆتان،‏ نە لە هیچ شێوە‌یە‌کی ئە‌وانە‌ی لە ئاسمانن لە سە‌رە‌وە،‏ نە ئە‌وانە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وین لە خوارە‌وە نە ئە‌وانە‌ی لە‌ناو ئاون لە ژێر زە‌وییە‌وە.‏ کڕنۆشیان بۆ مە‌بە‌ن و مە‌یانپە‌رستن.‏ چونکە من یە‌هوە‌م خودای ئێوە‌م،‏ خودایە‌کی ئیرە‌دارم» (‏دە‌رچوون ٢٠:‏٢-‏٥‏)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏ دواتر خودا لە ڕێگای پێغە‌مبە‌ر ئیشایا فە‌رمووی:‏ «من یە‌هوە‌م،‏ ئە‌مە‌یە ناوم و شکۆمە‌ندی خۆم نادە‌مە کە‌سی دیکە و ستایشم نادە‌مە بتە تاشراوە‌کان» (‏ئیشایا ٤٢:‏٨‏)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏

هە‌ندێ کە‌س باوە‌ڕ بە خودا دە‌کە‌ن بە‌ڵام پێیان وایە کە ناکرێ بیناسی یان لێی نزیک بیتە‌وە.‏ بیروبۆچوونی تۆ چییە؟‏ ئایا خودا بایە‌خ بە تۆ دە‌دات؟‏ ئایا بە‌ڕاست تۆ دە‌توانی بیناسی،‏ تە‌نانە‌ت لێی نزیک بیتە‌وە؟‏ وە‌رە با ببینین پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی ئە‌و چی دە‌ڵێ.‏